SNN حەسەن کاچار و خانەوادەکەی دوای حەوت ساڵ مانەوەیان لە هەولێر مافی نیشتەجێبوونیان پێنەدرا، لە ماوەی رابردووادا رويانکردە شاری سلێمانی و مافی نیشتەجێبوونیان پێدرا. حەسەن کاچار بە ڕۆژنیوزی راگەياندووە: ئاسایشی سلێمانی ڕێگای دا لێرە نیشتەجێ ببین، سوپاسیان دەکەم، بەڵام ئاسایشی هەولێر هێشتا ڕێگای نەداوە کەلوپەلی ماڵەکەمان بگوازینەوە. کاچار وتیشی “هەوڵ دەدەم مۆڵەتی گواستنەوەی کەلوپەلەکانیان وەربگرێت، ئەویش لەڕێگای پارێزەرانی نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە”. رۆژی 23ی تشرينی دووەمی ساڵی رابردوو حەسەن کاچار کە هاووڵاتييەکی باکوری کوردستانە و سەر بە پارتی گەلی دیمکوکراتیە، لەگەڵ خێزانەکەی بە ميدياکانيان راگەياند لە شاری هەولێر دەرکراون و رويان کردووەتە شاری سلێمانی.
The post خێزانەکەی باکووری کوردستان لە سلێمانی مافی نيشتەجێبونيان پێدرا appeared first on SNN.