ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چوار تەوەر کۆدەبێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-12 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـی کانوونی دووەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: – دوا هەنگاوەکانی هەماهانگی و هاوکاری نێوان حکومەتی عێراقی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە. – ئامادەکاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا و تۆمارکردنی پێنج حاڵەتی ئۆمیکڕۆن لە هەرێمی کوردستان. – دەرەنجامی کاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان. – گفتوگۆکردن لەسەر چەند بابەتێکی دیکەی […]

The post ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر چوار تەوەر کۆدەبێتەوە appeared first on SNN.