هۆشدارييەک لە وەزارەتی تەندروستييەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-12 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزيری تەندروستی رايگەياند: سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستیپێکردووە. سامان بەرزنجی وەزيری تەندروستی هەرێم لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین ڕێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ. ئاماژەی بەوەشکردووە: لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشیەکە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەکانی كۆرۆنا بكەیت.

The post هۆشدارييەک لە وەزارەتی تەندروستييەوە appeared first on SNN.