10 حاڵەتی گوماناوی ئۆمیكرۆن لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراون و بۆ پشكنینەكانیشیان ڕەوانەی بەغدا كراون

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-12 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید دوای تۆماركردنی پێنج حاڵەتی توشبوون بە ئۆمیكرۆن لە پارێزگای دهۆك، لە ئێستاشدا 10 حاڵەتی دیكەی گوماناوی بە توشبوون بە ئۆمیكرۆن لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراون، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفاش لە پارێزگای هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات یەكێك لە توشبووەكان خۆمم و بەمەبەستی دڵنیابوونەوەش پشكنینەكانمان ڕەوانەی بەغدا كردووە. د. شوان عومەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە چارەسەری توشبووانی كۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای بلاوبوونەوەی شەپۆلێكی دیكەی توشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، بەداخەوە جارێكی دیكە حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا ڕۆژانە ڕوو لە هەڵكشان دەكەن، لەناویشیاندا توشبوون بە جۆری گۆڕاوی كۆرۆنا ناسراو بە ئۆمیكرۆن، بەجۆرێك لە ئێستادا 10 حاڵەتی گوماناوی […]

The post 10 حاڵەتی گوماناوی ئۆمیكرۆن لە پارێزگای هەڵەبجە تۆماركراون و بۆ پشكنینەكانیشیان ڕەوانەی بەغدا كراون appeared first on SNN.