تیرۆریزمی راستڕەوی رادیکاڵ بووەتە مەترسییەکى گەورە بۆ ئەڵمانیا

دوایین نوێکردنەوە 2020-03-13 00:00:00 - سەرچاوە: ANF کوردی

بەپێى راپۆرتی دەزگاى هەواڵگریی ناخۆی ئەڵمانیا، راستڕەوی رادیکاڵ گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسی. راستڕەوی رادیکاڵ بە "دوژمنی ناخۆیی" ناوی دەهێنرێت. یەک لەسەر سێیان بۆ کاری توندوتیژانەش ئامادەن.