خەندان-
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌كان له‌بازگه‌ی ڕه‌شیدیه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی كه‌ركوك – به‌غدا ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا گرت كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتبو.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ڕایگه‌یاند، "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا، له‌بازگه‌ی ڕه‌شیدیه‌ی باكوری به‌غدا ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا گیرا كه له‌كه‌ركوكه‌وه ده‌یویست بڕوات بۆ به‌غداو ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌ڵگرتبو".
ئه‌وه‌شی ڕونكردۆته‌وه، "له‌ئێستادا شۆفێری ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، هاوكات ده‌ستیش گیراوه به‌سه‌ر 35 چه‌كی جۆری كڵاشینكۆف، 6 بیكه‌یسی، دو كارتۆن فیشه‌ك و مه‌خزه‌نی بیكه‌یسی و كڵاشینكۆف".