SNN لە ڕاگەیەنراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوان له شاری به‌غدا ڕایگەیاند به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه (هەینی 14-1-2022) “دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری لە شوێنێك له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه له شاری به‌غدا كه كاری له‌شفرۆشی تێدا ده‌كرێت، ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر شوێنەکە ئەنجامدرا و توانرا ئافره‌تێک ده‌ستگیر بكرێت كه سه‌رۆكی باندێك بووە و كاری له‌شفرۆشی و بازرگانی به ئافره‌تانەوە کردووە.” ئاماژەی بەوەشکردووە، ” تاوانباره‌كه دانی به تاوانه‌كانیدا نا و لەئێستادا به مادده‌ی 6ی یاسای بازرگانیكردن به مرۆڤ ده‌ستگیركراوە.” بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕۆژی هه‌ینی ڕابرووش دەستگیرکردنی تۆڕێكی بازرگانیكردنی به ئافره‌تان له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی شاری به‌غدا ڕاگه‌یاندبوو كه حەوت ئافره‌ت و پیاوێك بوون.
The post ژنێک دەستگیرکرا کە کاری لەشفرۆشی بە دەیان ئافرەتی تر کردووە appeared first on SNN.