SNN وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئێران تۆمەتباردەکات بەوەی لەپشت هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بووە و هۆشداریش دەدات لەوەی “لەکاتی خۆیدا وەڵامی هێرشەکە دەدەنەوە”. جۆن کێربی وتەبێژی پێنتاگۆن رایگەیاندووە کە ژمارەیەکی کەمی مووشەکەکان گەیشتوونەتە ناوچەی سەوز و هێشتا بەرپرسانمان لە باڵیۆزخانە زیانەکان هەڵدەسنگێنن، باسی لەوەش کرد کە بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان هێرشەکە برینداربوونی دوو هاووڵاتی مەدەنی لێکەوتووەتەوە. کێربی هۆشداریدا لەوەی ئەمریکا لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی هێرشەکە دەداتەوە و وتیشی “پێشتریش وتوومە، ئێمە ئەو کارە دەکەین کە پێویستە بۆ پاراستنی گەلەکەمان بیکەین”. کێربی رایگەیاند: ئەمەریکا لە ڕێگەی دیکەشەوە ئێرانی لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە زۆر جدیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ […]
The post ئەمریکا: وەڵامی هێرشە مووشەکیەکەی سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا دەدەینەوە appeared first on SNN.