سێ کەس لەسەر هەڵخەڵەتاندنی کچان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستگیرکران

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-14 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سێ کەس لە دهۆک کە لە سناپچات و ئینستاگرام کچانیان هەڵدەخەڵەتاند و لەژێر هەڕەشەدا پارەیان لێ وەردەگرتن، دەستگیرکران. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند سێ گەنجیان دەستگیرکردووە کە لە ڕێگەی سناپچات و ئینستاگرام کچیان خەڵەتاندووە و لە یەکێک لە کارەکانیاندا زیاتر لە 16 ملیۆن دیناریان لە کچێک وەرگرتووە. پۆلیسی دهۆک رایگەیاندووە لە یەکێک لە کەیسەکاندا، ئەو سێ تۆمەتبارە بە فێڵ بڕی 16 ملیۆن دینار و هەزار دۆلاریان لە کچێک وەرگرتووە. یەکێک لە گەنجەکان دەڵێت، بە کچەکەی وتووە، “دوو هاوڕێکەم توشی کێشەیەکی گەورە بوون و دەستگیرکراون، بۆ ئازادکردنیان پێویستیان بە پارەیە، ئەگەر هاوکاریان نەکات توشی کێشەی گەورە دەبن.” وتەبێژی پۆلیسی دهۆک دەڵێت، […]

The post سێ کەس لەسەر هەڵخەڵەتاندنی کچان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەستگیرکران appeared first on SNN.