ژنێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندیدکرد

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-14 00:00:00 - سەرچاوە: snn

سەرۆكی پێشووی كوتلەی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا وەک کاندیدێکی سەربەخۆ دەچێتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق. گەلاوێژ پیرداود، سەرۆكی پێشووی كوتلەی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاندووە، وەك ژنێكی سیاسی سەربەخۆ خۆم پاڵاوت بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، مرۆڤی سیاسی نابێت كۆڵبدات. گەلاوێژ عەلی ئەمین پیرداود هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە یاسا، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2013ی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا كاندیدی یەكێتی بووە و دواتر بووە بەسەرۆكی كوتڵەی یەكێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، ساڵی 2018 كاندیدی یەكێتی بووە بۆ پەرلەمانی عێراق بەڵام لە ئێستادا وەک کاندیدێکی سەربەخۆ خۆی پاڵاوتووە.  

The post ژنێکی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کاندیدکرد appeared first on SNN.