SNN دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ 11 “تیرۆرست”ی داعش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سنووری پارێزگای ئەنبار دەستگیرکران. لە راگەیەندراوێکیدا ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد، بەپێی ماددەی تیرۆر ئەو 11 چەکدارە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە کە بەشدارییان لە رووبەڕووبوونەوە و هێرشکردنەسەر هێزە ئەمنییەکان کردووە لە میانی ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش”. چەکدارانی داعش بەشێوەی شانەی نوستوو لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاست و باشووری عێراق بوونیان هەیە و هێزە ئەمنییەکانیش ئۆپراسیۆنی فراوان بۆ دەستگیرکردن و بەئامانجگرتنیان بەڕێوەدەبەن.
The post 11 چەکداری داعش دەستگیرکران appeared first on SNN.