عەلی حەمەسەعید_SNN بڕیارە رۆژی دووشەممە مووچەی چوار شوێن دابەش بکرێت و ئەگەر پارە لەبەردەست وەزارەتی داراییدا بێت هەمان رۆژ مووچەی سێ شوێنی دیکە دابەش دەکرێت. لەو بارەوە سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە SNNی راگەیاند: ڕۆژی دووشەممە بەرواری 17/1/2022 مووچەی هەریەکە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، دیوانی چاودێری دارایی، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە دابەش دەکرێت. بە وتەی ئەو سەرچاوەیە ئەگەر بڕی پارەی پێویست لەبەردەست بێت ئەوا هەر ئەو رۆژە مووچەی ئەم شوێنانەش دابەشدەکرێت: دەستەی وەبەرهێنان دەستەی دەستپاکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
The post رۆژی دووشەممە مووچەی ئەم شوێنانە خەرج دەکرێت appeared first on SNN.