SNN بەڕێژەی 15% داشکاندن بۆ پارەی ئاو دەکرێت و بڕیارەکە تا کۆتایی مانگی دوو جێبەجێدەکرێت. لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند: “بەبڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی شارەوانی داشکاندنی بۆ پارەی ئاو کرد بە ڕێژەی 15% تا کۆتایی مانگی دوو .” ئاماژەی بەوەشکردووە: “هەر هاووڵاتیەک کە قەرزی ئاوی لایە تا ئەو بەروارە پارەکە بدات ئەو داشکانە دەیگرێتەوە.”
The post ئاوی سلێمانی: بە رێژەی 15% داشکاندن بۆ کرێی ئاو دەکەین appeared first on SNN.