SNN شەوی رابردوو هێرشکرایەسەر بەرپرسێکی ئەمنی نزیک لە سیستانی و لە هەوڵی کوشتن رزگاری بوو. میدیاکانی عێراق رایانگەیاند، شەوی رابردوو لەلایەن سێ چەکدارەوە هێرشکراوەتەسەر ماڵی حەمید یاسری، ئامر لیوای هێزی ئەنسارولمەرج و ناوبراو لە هەوڵی کوشتن رزگاری بووە، دواتر چەکدارەکان هەڵاتوون. بە گوێرەی میدیاکان، خەڵکی ناوچەکە لەدوای ئەو رووداوە چەکیان هەڵگرتووە و پشتیوانی خۆیان بۆ بەرگریکردن لە یاسری دەربڕیووە. لەبارەی هەوڵی کوشتنیەوە، یاسری رایگەیاندووە: “گومان دەکەم هەمان ئەو کەس و لایەنانەی کە دەستیان لە کوشتنی ئەو هاووڵاتییانەدا سوورە کە داوای مافی خۆیان دەکرد، هەوڵی کوشتنی منیان دابێت”.
The post کەسێکی نزیکی سیستانی لە هەوڵی کوشتن رزگاری بوو appeared first on SNN.