SNN وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند، هەر پێشمەرگەیەک تا 20-1-2022 ڤاکسین وەرنەگرێت موچەکەى رادەگیرێت. وەزارەتەکە لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند “وەزارەتی پێشمەرگە، ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و یەکە سەربازییەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دەکاتەوە، کە لەزووترین کاتدا، لە نزیکترین بنکەی تەندروستی، ڤاکسین وەربگرن، دوا مۆڵەت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین 20ی 1ی 2022”. ئاماژەى بەوەشکردووە “لەم بەروارە بەدواوە، هەرکەسێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت، ئیجرائاتی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و مووچەکانیان رادەگیرێت”.
The post هەر پێشمەرگەیەک تا 20ی ئەم مانگە ڤاکسین لە خۆی نەدات مووچەکەی رادەگیرێت appeared first on SNN.