کازمی بڕیاری بۆ پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەرکرد

دوا نوێکردنەوە: 2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک_ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا بۆ خەرج کردنی پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان، کە لە 10ی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو ئەنجام درا. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئەماژەی بەوەکردووە، ئامادەکارییەکان تەواو کراوە بۆ پێدانی پاداشتی دارایی بە مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەران و دەرچچوانی دانەمەزراو، کە سەرپەرشتی پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانیان کردووە. ڕاشیگیاندووە، دوای نووسراوی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران ڕەزامەندی داوە و لە 9-1-2022 نووسراوی (سوپاس و پێزانین) ی بۆ مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەران کردووە. جەختیسی کردۆتەوە، نووسراو ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کراوە بۆ خەرج کردنی پاداشتی دارایی سەرجەم کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان، کە پێکهاتوون لە 30 هەزار کارمەند […]

The post کازمی بڕیاری بۆ پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دەرکرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.