عیراق و هەرێمی كوردستان، ژمارەیەكی ترسناكی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

دوا نوێکردنەوە: 2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  خەڵك – وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 6487 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 648 كەسیش چاكبوونەتەوە، 10 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا كە 5 كەسیان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بوون. بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 28 هەزار و 353 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 6487 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی مەترسیداری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و كەركوك و هەولێر و سلێمانی و دهۆك تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2204 لە كەركوك […]

The post عیراق و هەرێمی كوردستان، ژمارەیەكی ترسناكی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.