نەوت نرخ نرخێكی پێوانەیی تۆماركرد

دوا نوێکردنەوە: 2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- نرخی نەوتی خاو بازێكی گەورەی هەڵدا و لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا بەرزترین نرخی تۆماركرد. ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 1.18% بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێكی ئەو جۆرە نەوتە گەیشتە 87.48 دۆلار ، بە هەمان شێوە نرخی نەوتی خاوی ئەمریكایی خوارئاوای تەكساسیش بەڕێژەی 1.51% زیادی كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 84.56 دۆلار. وێڕای زیادبوونی ژمارەی تووشبوون بە جۆرە گۆڕاوەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا (ئۆمیكرۆن)، ئاستی داواكارییەكان لەسەر نەوت لە بازاڕەكانی جیهان ڕووی لە زیادبوون كردووە، ئەمەش وایكردووە نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەردەوام بەرە هەڵكشان بچێت، بە بۆچوونی هەندێك لە شرۆڤەكاران، چاوەڕوان دەكرێت لەمساڵدا نرخی بەریملێك نەوت بەربەرستی 100 دۆلار ببەزێنێت. […]

The post نەوت نرخ نرخێكی پێوانەیی تۆماركرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.