لە یەك خوێندنگەی باشووری كوردستان 700 خوێندكار تووشی كۆرۆنا بوون

دوا نوێکردنەوە: 2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەری تەندروستی كەركوك رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 700 توشبووی كۆرۆنا لەماوەی یەك هەفتەدا لە خوێندنگەیەكی پارێزگای كەركوك تۆماركرا. نەبیل حەمدی، بەڕێوەبەری تەندروستی پارێزگای كەركوك لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”زیاتر لە 700 خوێندكار تووشی كۆرۆنا بوون، زیاتر لە 300 هۆبە و نزیكەی 80 قۆناغ داخراون، بەڵام تا ئێستا هیچ قوتابخانەیەك بەتەواوی دانەخراوە”. ڕاشیگەیاندووە، لە پشكنینەكانیشدا تووشبووی ئۆمیكرۆن نییە، بەڵام پێشبینی دەكەن تێیدا بێت لەبەرئەوەی توشبووەكان نیشانەكانیان سوكن و لەپێنج رۆژدا نەخۆشییەكە تێیدەپەڕێنن. بەپێی ئامارەكانی تەندروستی كەركوك، كە دوێنێ‌ دوو شەممە بڵاوكرانەوە، 1066 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراون، كە تەمەنییان لە خوار 15 ساڵانەوەیە.

The post لە یەك خوێندنگەی باشووری كوردستان 700 خوێندكار تووشی كۆرۆنا بوون appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.