وەزارەتێكی هەرێم ئۆتۆمبێل بە قیست و بێ‌ پێشەكی دابین دەكات

دوا نوێکردنەوە: 2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە بە قیستی درێژخایەن ئۆتۆمبێل و ئامێری كشتوكاڵی بۆ جوتیاران دابین دەكرێت و دەشڵێت: “لە گومرگ و پارەی تابلۆ دەبەخشرێن”. وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی بریاری ژمارە (79) ی ئەنجومەنی وەزیران و ڕەزامەندی هەر سێ وەزارەتی (كشتوكاڵ، ناوخۆ، دارایی)، وەزارەتەكەیان بە هەماهەنگی كەرتی تایبەت هەڵدەستێ بە دابینكردنی (ئامێر و كەڵوپەلە پێشكەوتووەكانی كشتوكاڵی) بەشێوەی قستی درێژخایەن بەبێ وەرگرتنی هیچ پێشەكیەك، تاوەكو بەردەست بوونی ئامێرەكان بۆ جوتیاران. ڕاشیگەیاندووە، ئەو ئۆتۆمبێل و ئامێرانە بەنرخێكی گونجاو دەبن، بەلێخۆشبوونی گومرگی و بەخشینی تابلۆی كشتوكاڵی. جەختیشی كردۆتەوە، ئەو بڕیارە وەك هەنگاوێكی گرنگە بۆ پاڵپشتی و ئاشنایەتی جوتیارانی […]

The post وەزارەتێكی هەرێم ئۆتۆمبێل بە قیست و بێ‌ پێشەكی دابین دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.