خەڵك- حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا هەرسێ ناحییەكانی بازیان و عەنكاوە و پیرمام بكرێنە قەزا. فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوا بەدوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە ڕۆژی ٢٣ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢١ بۆ بە قەزابوونی ھەردوو ناحیەی عنكاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەكی فەرمی چووە بواری جێبەجێ كردنەوە. ڕاشیگەیاندووە، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی بایەخدانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ كارئاسانی كاروباری هاووڵاتیان و شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتەكان لە هەرێمی كوردستان. لە ماوەی ڕابرووشدا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا هەردوو شارۆچكەی سۆران و زاخۆ بكاتە […]
The post سێ ناوچەی هەولێر و سلێمانی كرانە قەزا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.