لە بەشێكی هەرێم و عێراق پشوو ڕاگەیەنرا

دوا نوێکردنەوە: 2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- دوابەدوای پارێزگای سلێمانی، لە بەشێكی هەولێر و هەروەها كەركوك و دیوانیە و بابل ئەم هەفتەیە كرایە پشوو بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی دیكەی بەفر بارینەوە. دوێنێ‌، پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا دوو ڕۆژی ئەم هەفتەیە بكرێتە پشووی فەرمی بەهۆی بەفر و دروستبوونی شەختە و سەرماوە و هاوكات بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەش ئەم هەفتەیەی كردە پشووی فەرمی بۆ خوێندكاران. هاوكات، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیدەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە ئەنجامی زۆری بەفربارین و ئاستەنگی هاتووچۆ و سەرما و سۆڵەی ناوچەكە، بڕیاردرا بە ڕاگەیاندنی پشوو لە سەرجەم ناوەنادەكانی خوێندن لە سنووری برادۆست لە لەمڕۆوە تاوەكو 25_1_2022 . لای خۆشیەوە، شانەی ڕاگەیاندنەكانی پارێزگای كەركوك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، […]

The post لە بەشێكی هەرێم و عێراق پشوو ڕاگەیەنرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.