لەسەر لافاوەكەی هەولێر چەند بەرپرسێكی حكومی دوورخرانەوە

دوا نوێکردنەوە: 2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- لەچوارچێوەی گۆڕینی بەشێك لەبەرپرسانی شارەوانی لەسنووری پارێزگای هەولێر، بەبڕیاری وەزیری شارەوانی ژمارەیەك لەبەڕێوەبەری شارەوانیەكان لەپۆستەكانیان دوورخرانەوە و ژمارەیەكیشیان دەگۆڕدرێن. بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست (خەڵك) كەوتوون، بەهۆی زیانی لافاوەكانی ماوەی ڕابردوو لەهەولێر و دەورووبەری هەریەكە لە سەرۆكی شارەوانیەكانی شارەدێی (دارەتوو، قوشتەپە، كەسنەزان) لەدەشتی هەولێر لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە، هاوكات بەشێكی دیكەشیان دەگۆڕدرێن. هەر بەپێی زانیاریەكان، بڕیاری گۆڕانكاریەكان هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیەكانی شارەوانی و بەرێوەبەرایەتییەكانی خزمەتگوزاری پاڕكەكان لەناو شاری هەولێر دەگرێتەوە، كەبەشێكیان لەشوێنی خۆیان لادەرێن و بەشێكیشیان دەگوازرێنەوە بۆ سنووری شارەوانیەكانی تر.

The post لەسەر لافاوەكەی هەولێر چەند بەرپرسێكی حكومی دوورخرانەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.