كەسێكی سوری لە هەولێر بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

دوا نوێکردنەوە: 2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، كە تۆمەتبارێكی خەڵكی سوریا بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر كراوە. مقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر تۆمەتبارێکی بەرەگەز سوری-یان بە ناوی (ن.ا.ر)بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد. ڕاشیگەیاند، تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و (حشیش) و تەرازووی فرۆشتن و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکاندا گیرا. جەختیشی كردەوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگا کرا.  

The post كەسێكی سوری لە هەولێر بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.