بەنزینی عێراقی دابەش دەكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2022-01-18 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- یەکەی سووتەمەنی قەزای چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، كە سبەینێ‌ بەنزینی عێراقی لە بەنزینخانەی هەڵۆ دابەش دەكرێت. یەکەی سووتەمەنی قەزای چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئاگاداری شۆفێرانی سنوری قەزاكە دەکەینەوە، كە سبەی چوار شەممە٢٠٢٢/١/١٩بەنزینی عێراقی بەنرخی 690 دینار دابەش دەکرێت. ڕاشیگەیاندووە، دابەشکردنی بەنزین لە (بەنزینخانەی هەڵۆ) بەرامبەر وێستگەی کارەبا لەسەر ڕێگای تەکیە لە کاتژمێر ٨ی بەیانی دەستپێدەکات .

The post بەنزینی عێراقی دابەش دەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.