ئەم ڕێگايانەی سلێمانی دەکرێنەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-19 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەڕێوبەرايەتی هاتووچۆی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا هاووڵاتيان ئاگادار دەکاتەوە کە هاتووچۆ له‌هه‌ردوو ڕێگه‌ی (چاڤیلاند‌و ده‌باشان به‌ره‌ و تونێلی پێشڕه‌و) ئاسایی بۆته‌وه‌.  دەقی راگەيەندراوەکە: ئاگادارییه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی هاوڵاتیان‌و شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌ئێستادا هاتوچۆ له‌هه‌ردوو ڕێگه‌ی (چاڤیلاند‌و ده‌باشان به‌ره‌و تونێلی پێشڕه‌و) ئاسایی بۆته‌وه‌، شۆفێران ده‌توانن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی كاروباره‌كانیان هه‌ردوو ڕێگه‌كه‌ به‌كاربهێنن. له‌هه‌مانكاتدا هاتوچۆ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ هاتوچۆكردنی شۆفێران بۆ به‌رزاییه‌كانی گۆیژه‌و ئه‌زمه‌ر قه‌ده‌غه‌یه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی شه‌خته‌به‌ندی هه‌ردوو ڕێگه‌كه‌، داواكارین شۆفێران له‌به‌ر سه‌لامه‌تی خۆیان به‌دوربگرن له‌و ڕێگه‌وبانانه‌ی كه‌ به‌هۆی به‌فره‌وه‌ هاتوچۆكردن تێیاندا مه‌ترسین.

The post ئەم ڕێگايانەی سلێمانی دەکرێنەوە appeared first on SNN.