دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاندووه ، هاوڵاتییه‌ك دواى ته‌واوكردنى كه‌ره‌نتین و گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه ، كه‌چى پاش دووباره‌كردنه‌وه‌ى پشكنینى كۆڕۆنا ، ده‌ركه‌وتووه دووچارى ڤایرۆسه‌كه هاتووه .
له روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى دا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند :" ئه‌و هاوڵاتییه‌ى دانیشتوى شارۆچكه‌ى ته‌ویڵه بوو ، كه له ئێرانه‌وه هاتبووه‌وه راسته‌وخۆ بۆ كه‌ره‌نتینه‌كانى سلێمانى بردرابوو ، پاش ئه‌وه‌ى (14) رۆژى كه‌ره‌نتینى ته‌واوكرد جارێكى تر پشكنینى بۆ ئه‌نجامدرایه‌وه " .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئه‌وه‌شى باسكردووه :" له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ئاگاداركراینه‌وه ، ئه‌و كه‌سه دووباره بێته‌وه بۆ پشكنین و ، له ئه‌نجامى پشكنینى دووه‌م ده‌ركه‌وتووه ئه‌م هاوڵاتییه پشكنینه‌كه‌ى پۆزه‌تیڤه واته هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆڕۆنایه " .
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه " بۆ پاراستنى خێزانى ئه‌و هاوڵاتییه ، ئێستا خێزانه‌كه‌ى له ماڵى خۆى كه‌ره‌نتین كراوه " . دووپاتیكردووه‌ته‌وه " ئه‌و هاوڵاتییه له كه‌ره‌نتینه‌كانى هه‌ڵه‌بجه نه‌بووه ، بۆیه كه‌ره‌نتینه‌كانى بیاره پارێزراون " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر