لەسلێمانی 17 كەس بەهۆی بەستەڵەكی شەقامەكانەوە دەست و قاچیان شكاوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-20 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفربارینەی كە ڕووی لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە كردووە، لەزۆربەی شاروشارۆچكەكان ئاستەنگی هاتوچۆ دروست بوو، هاوكات بەهۆی دروستبوونی بەستەڵەكە لەسەر شەقام و كۆڵانەكان بەدەیان هاووڵاتی كەوتوون و دەست و قاچیان شكاوە و یان ئازاریان پێگەیشتووە، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شاریش لە سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات 17 كە بەهۆی بەستەڵەكی شەقامەكانەوە دەست و قاچیان شكاوە. د. ئومێد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەو شەپۆلە بەرفربارینەی ڕووی لە ناوچەكە كردووە و هاوكات پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفر نزم بوونەتەوە بەهۆیەوە شەقام و كۆڵانەكان بەستەڵەكیان لەسەر دروست بووە، هەر بەم هۆیەوە هاتووچۆی هاووڵاتیانیش […]

The post لەسلێمانی 17 كەس بەهۆی بەستەڵەكی شەقامەكانەوە دەست و قاچیان شكاوە appeared first on SNN.