سێ‌ هاووڵاتی لەشاخی شنروێ‌ ڕزگار كران

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-21 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید لە ئەنجامی خراپی كەشوهەوا و زۆری بەفربارینەوە سێ‌ هاووڵاتی بەمەبەستی چاككردنی بورجی یەكێك لە كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردنی چووبوونە شاخی شنروێ‌ نەیانتوانیوە بگەرێنەوە و ژیانیان كەوتووەتە مەترسییەوە بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن تیمی فرۆكەوانی سلێمانییەوە هەرسێ‌ هاووڵاتیەكە رزگار كران. فەرحان حەمەخان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی دیوانی پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی خراپی كەشوهەوا و هاوكات دروستبوونی بەستەڵەك لەسەر ڕێگاسەرەكییەكان و بارینی ڕێژەیەكی زۆر لە بەفر، سێ‌ هاووڵاتی سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەكاتی ڕۆشتنیان بۆسەر شاخی شنروێ‌ گیردەخۆن و ناتوانن بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان بۆیە بەناچاری پەیوەندی بە تیمی فڕۆكەوانی سلێمانییەوە كرا بۆ ڕزگاركردنیان. ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو سێ‌ هاووڵاتیە بە مەبەستی كاركردن و چاككردنەوەی […]

The post سێ‌ هاووڵاتی لەشاخی شنروێ‌ ڕزگار كران appeared first on SNN.