ئەمڕۆ لەم وێستگانەی ناوشار بەنزين دابەشدەکرێت

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-22 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بەڕێوەبەرايەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رايگەياند: ئەمڕۆ بەنزينی عێراقی لە وێستگەکانی (ئازادی، بەکرەجۆ، هەڵەبجە گرووپ، هەڵەبجە تانجەرۆ) دابەشدەکرێت. بەڕێوەبەرايەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە روونکردنەوەيەکدا بڵاويکردووەتەوە: لەبەر خراپی کەش وهەوا رۆژی هەینی کە بریار بوو بەنزینی عێراقی لە ناوشار لەم ویستگانە بەردەست بێت نەتوانرا دابەش بکرێت بۆیە هەمان ئەو ویستگانەی رۆژی هەینی سبەی شەممە بەنزینی عێراقی دابەش دەکەن. دەشڵێت “داوای لێبوردن لەوهاووڵاتیانەش دەکەین کەزەحمەتیان کێشاو سەردانی ویستگەکانیان کردووە بەڵام بەنزین نەبووە”.

The post ئەمڕۆ لەم وێستگانەی ناوشار بەنزين دابەشدەکرێت appeared first on SNN.