SNN قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان رایگەیاند، سبەینێ دەوامی سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکان لە کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ کاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆ دەبێت. ئەمڕۆ شەممە، قائیمقامییەتی قەزای دەربەندیخان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەھۆی نزمی پلەکانی گەرما و بەستەڵەک سبەینێ یەكشەممە دەوامی سەرجەم فەرمانگەکان لە کاتژمێر 9ی بەیانی بۆ کاتژمێر 1ی دوانیوەڕۆ دەبێت. هەر ئەمڕۆ، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتییان، بەردەوام دەبن لە کاری رۆژانەی خۆیان, سبەينێ دەوامی فەرمانگەکان لە کاتژمێر 10 دەستپێدەکات.
The post قەزايەکيش لەبارەی دەوامی سبەينێوە بڕياريدا appeared first on SNN.