SNN وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه دابه‌شده‌كرێت، كه تا ئێستا مووچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021یان وه‌رنه‌گرتوه، به‌وه‌ش كۆتایی دێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 12، له‌كاتێكدا بڕیاربو حكومه‌ت 25ی هه‌موو مانگێك ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكات و له دوو هه‌فته‌دا كۆتایی بێت. به‌گوێره‌ی خشته‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و كاروباری ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، كه رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بڵاویكرده‌وه و بڕیاربو رۆژی پێنجشه‌ممه كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021 بهێندرێت، به‌ڵام به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی به‌فربارینه‌وه، به‌شێكی زۆر له فه‌رمانبه‌ری بانكه‌كان نه‌یانتوانی ده‌وام بكه‌ن، هه‌ربۆیه بڕیاردرا له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێبكاته‌وه […]
The post ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کۆتایی دێت appeared first on SNN.