SNN-عەلی حەمە سەعید جێگری سەرۆكایەتی ئەركان بۆ ئۆپراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا 18 لیوای ھێزەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە یەكخراونەتەوە و بەم نزیكانەش دوو لیوای دیكە یەكدەخرێنەوە و دەبن بە لیوای هاوبەش چەك و پێداویستییە سەربازییەكانیشیان بۆ دابین كراوە. لیوا قارەمان كەمال، جێگری سەرۆكایەتی ئەركان بۆ ئۆپراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بەSNNی ڕاگەیاند: پرۆسەی پێكهێنانی لیوایەكی هاوبەش لە هێزەكانی یەكەی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامی هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا تائێستا توانیومان 18 لیوا لەو دوو هێزە یەكبخەینەوە و بیانكەین بە هێزێكی هاوبەشی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لیوایانەی كە یەكخراونەتەوە ڕاستەوخۆ خراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە […]
The post نوێترین زانیاری لەبارەی یەكخستنەوەی هێزەكانی 70 و80ی هێزەكانی پێشمەرگە appeared first on SNN.