ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: پارتی لە بەرژەوەندی خۆی يەکڕيزی کوردی لەبەرچاو نەگرت

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید  ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات: دروشمی سەرەكی یەكێتی لەپێش هەڵبژاردن و لەدوای هەڵبژاردنیش پاراستنی یەكڕیزی گەلی كورد بووە لەوپێناوەشدا باجی زۆری داوە، بەڵام ناكرێت یەكڕیزی گەلی كورد لەبەرژەوەندی تایبەتی حزبێت بقۆزرێتەوە. چرۆحەمەشەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: دروشمی سەرەكی یەكێتی هەمیشە كاركردن بووە بۆ پارتستنی یەكڕزی كەلی كورد لە بەغدا بۆ ئەومەبەستەش لەپێش هەڵبژاردن دروشمی سەرەكیمان یەكڕیزی گەلی كورد بووە و ئێستاش كە هەڵبژاردن كۆتایی هاتووە و پەرلەمان دەستبەكار بووە هەر بەهەمان شێوە كارمان لەو پێناوەدا كردووە نەك بەناوی یەكڕیزی بەرژەوەندی تایبەتی خۆمان لەبەرچاو بگرین. ئاماژەی بەوەشكرد، لەپێناوی پاراستنی یەكڕیزی گەلی كورد […]

The post ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق: پارتی لە بەرژەوەندی خۆی يەکڕيزی کوردی لەبەرچاو نەگرت appeared first on SNN.