وتەبێژی یەکێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەکێتی وەڵامی راگەیەندراوەکەی پارتیدایەوە و راشیگەیاند: “وەک یەکێتی هیچ رێککەوتنێکمان لەگەڵ پارتی نەبووە، چونکە پارتی هەلی ئەوەی نەڕەخساند، هەروەها دەیانویست رێککەوتنێکی ناشەفافمان لەگەڵ بکەن”. ئەمین بابە شێخ رایگەیاند: کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی كە دوێنێ بەڕێوەچوو خستنەڕووی راستییەكانی تێدابوو ، چونكە لەدانوستاندنەكاندا هەر لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی ساڵی پارەوە هەوڵەكانمان بۆ ئەوە بوو بەیەكڕیزی و پڕۆژەیەكی یەكگرتوی نیشتمانییەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق بە شیعە و سوننەوە بچینە بەغدا، بەڵام بەداخەوە پێشبینی ئەوە دەكرا پێشوەخت پارتی لەگەڵ چەند لایەنێكی تردا بەبێ ئاگاداری ئێمە و لایەنەکانی تر چوبوونە ناو رێككەوتنێكەوە كە بەهیچ شێوەیەك خزمەت بە پرۆسەی […]

The post وتەبێژی یەکێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە appeared first on SNN.