هەرێم کەمال ئاغا ” پارتی بووە هۆی شکاندنی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد”

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: ئەوەی هەموان لەسەری رێککەوتن ئەوەبوو کورد بە یەک دەنگ برواتە بەغدا و هەموو لایەنەکان پێکەوەبن، بەڵام پارتی بەتەنیا رێککەوتنی کرد و پارتی بووەتە هۆی شکاندنی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد، لەگەڵ ئەوەشدا بووەهۆی دروستکردنی کێشە لە نێو ماڵی شیعەدا، وە گومانی تێدا نییە ئەم هەڵوێستەی پارتی رەنگدانەوەی خراپی دەبێت لەنێو ماڵی کورد لە داهاتوودا. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد: چۆن خەڵکی کوردستان لەکاتی ئەنجامدانی ریفراندۆمدا باجەکەیانداو لە %50ی خاکی کوردستانیان لەدەستدا، کە پارتی سەبەب بوو، ئەمڕۆش هەر پارتی سەبی دولەتبوونی ماڵی شیعە لە […]

The post هەرێم کەمال ئاغا ” پارتی بووە هۆی شکاندنی یەکڕیزی نێو ماڵی کورد” appeared first on SNN.