SNN-عەلی حەمەسەعید لەچوارچێوەی بەردەوامی ناردنی هاوكارییەكانی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بۆ خویندكارانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێم و چارەسەركردنی گرفت و كێشەكانیان، بەشێكی دیكەی هاوكارییەكان گەیشتە كۆلێژی زانستەمرۆڤایەتییەكانی قەزای سەیدسادق كە چەندین جۆر ئامێری كارەبایی و پێداویستی بەشەناوخۆییەكانی لەخۆگرتبوو. ئەركان حەمزە، نوێنەری گشتی خوێندكارانی كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكانی سەر بەزانكۆی سلێمانی لەقەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند: لەچوارچێوەی بەردەوامی ناردنی پێدویستییەكانی بەشەناوخۆییەكانی كۆلێژەكەمان و چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی ناو بەشەناوخۆییەكان، كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكان گەیشتە بەشەناوخۆییەكانمان كە خۆی دەبینێتەوە لە نزیكەی 100 ئامێری كارەبارەبایی جۆراوجۆر كە پێویستییەكی هەنووكەیی بوون بۆ بەشەناوخۆییەكان. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو ئامێرانەی بەدەستمان گەیشتوون بریتین لە ئامێری گەرمكرەوە، جلشۆر، ئوتوی جل […]
The post هاوكارییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆبەشەناوخۆییەکان بەردەوامە appeared first on SNN.