هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەی غوێران نزیک دەبێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-25 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN ئەمڕۆ سێشەممە، ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەی غوێران نزیک دەبنەوە، خۆبەڕێوەبەریی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریاش، داوا لە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکات، توندڕەوەکانی داعش بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێنێتەوە. پێکدادانەکانی نێوان ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا و ھێزەکانی سوریای دیموکرات، لەگەڵ شانە نووستووەکانی داعش لە گرتووخانەی غوێران لە حەسەکە، بەردەوامن و پێدەنێنە ڕۆژی شەشەمەوە، بە پێی زانیارییەکان پێکدادانەکان چڕ بوونەتەوە و ھەسەدە لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەکە نزیک بووەتەوە، بە تایبەت کە شەوی ڕابردوو شەڕڤانانی ھەسەدە چوونە ناو گرتووخانەی غوێران و دەستیان بەسەر یەکێک لە بیناکاندا گرت، لە ھەمان کاتدا نزیکەی 300 تیرۆریستی داعش خۆیان ڕادەستی ھەسەدە کرد. تیرۆریستانی داعش لە ناو […]

The post هێزەکانی سوریای دیموکرات لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی گرتووخانەی غوێران نزیک دەبێتەوە appeared first on SNN.