تەرمی نۆ کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێتەوە

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-26 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕۆژانی 27 و 29ی ئەم مانگە تەرمی نۆ کۆچبەری دیکەی کورد کە لە دەریای ئیجە خنکاون دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان کە لە هەشت ئافرەت و پیاوێک پێکهاتوون.   شێخ حسێن حەمەساڵح، نوێنەری دەزگاکە لە یۆنان رايگەياند: وابڕیارە تەرمی چوار لە قوربانیانییەکان لە ئەسینای پایتەختی یۆنان بەڕی بکرێن و لەئێوارەی 29ی کانونی دووەمی 2022 بگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ڕادەستی کەسوکاریان بکرێنەوە.   وتیشی، تەرمی پێنج قوربانی تر لە گەشتی دووەمدا بەڕێدەکرێن و ئێوارەی 1ی شوبات دەگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.   هاوکات ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە ڕایگەیاند: ئەو نۆ کۆچبەرە کە سەرجەمیان هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن […]

The post تەرمی نۆ کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێتەوە appeared first on SNN.