SNN سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداریدا لەسەر سەپاندنی سزایەکەی توند بەسەر روسیادا، لەوانەش سەپاندنی سزای تایبەتی بەسەر سەرۆکی ئەو وڵاتە ئەگەر بێت و ئۆکرانيا داگيربکات. جۆ ب ايدن سەرۆکی ئەمريکا رايگەياند:بۆ پوتنم ڕوونکردۆتەوە ئەگەر بجوڵێت بۆ ناو ئۆکرانیا ئەوا دەرەنجامی توندی لێدەکەوێتەوە، لەوانەش سەپاندنی سزایەکەی گەورەی ئابووریی و پتەوکردنی بوونمان و بوونی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و پۆڵەندا و ڕۆمانیا و وڵاتانی دیکە. ئەگەر ( پوتن ) سەرجەم ئەو هێزانە بجوڵێنێت ئەوا گەورەترین داگیرکردن دەبێت لە جەنگی جیهانی دووەمەوە و جیهانیش دەگۆڕێت.” هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە: ئەو 8,500 سەربازەی ئەمەریکا کە خراونەتە ئامادەباشیەوە ناچنە ئۆکرانیاوە، بەڵام لە چوارچێوەی ئەرکەکانی ناتۆدا بەکاردەهێندرێن […]
The post سەرۆکی ئەمەریکا هۆشداری دەدات لە سزایەکی توند ئەگەر روسیا ئۆکرانیا داگیربکات appeared first on SNN.