بەهۆی سەرپێچی قەدەغەی هاتووچۆ لە سلێمانی 250 شۆفێر سزادران

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-14 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ زیاتر لە ۲۵۰ موڵەت لەو شوفێرانە وەرگیراوە، كە سەرپێچییان كردووە و هاتوونەتە دەرەوە، دەشڵێت: “بە دووبارە كردنەوەیان، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكانیاندا دەگیرێت”. كاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، تەنها ئەمڕۆ لە لایەن مەفرەزەكانی هاتووچۆوە ئەوانەی لەسەر جادە بوون بێ‌ گوێدانە ڕێنماییەكانی قەدەغەكردنی […]