كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكان مەترسی بۆ سەر گیانی ڕۆژنامەنووسان دروست دەكەن

دوا نوێکردنەوە: 2020-03-14 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك ـ نزار جەزا سەندیكای ڕۆژنامەنوسان بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی میدیاكارانی مەیدانی داواكارییەك ئاڕاستەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات. سەندیكای ڕۆژنامەنوسان داوا دەكات، كۆنفڕانسە ڕۆژنامەوانییەكان بكرێنە ئۆنلاین و بێ جیاوازی بۆ هەموو دەزگا ڕاگەیاندنەكان بنێردرێت، یان هەر ڕێگەیەكی دیكە، كە ڕۆژنامەنووسان گیانیان سەلامەتبێت. هاوكات داوادەكەن، دەزگاكانی ڕاگەیاندن ڕۆژنامەنووسەكانیان ئاگاداربكەنەوە لەو شوێنانەی […]