زانكۆی سلێمانی یەكەمی هەرێم و سێیەمی عێراقە

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕیزبەندی باشترین زانكۆكانی لەسەر ئاستی هەرێم بڵاوكردەوە، زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێم یەكەم و لەسەر ئاستی عێراق پلەی سێیەم باشترین زانكۆی گرتووە. بەپێی ئەو ڕیزبەندییەی لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە، دوای زانكۆی سلێمانی هەریەك لە زانكۆكانی سەڵاحەددین و دهۆك دێن، كە ڕیزبەندییەكەیان لەسەر ئاستی عێراق (9 و 11)یە. پێشتر زانكۆی سلێمانی دوای بڵاوكردنەوەی یەكەمبوونی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان وەك باشترین زانكۆ و لەسەر ئاستی عێراقیش وەك سێیەم باشترین زانكۆ ڕایگەیاند، هەڵسەنگاندنەكە لەلایەن پەیمانگای (SCImago) بۆ ڕیزبەندی دامەزراوەكان كراوە. پەیمانگای (SCImago) بۆ ریزبەندی دامەزراوەكان كە بە (SIR) دەناسرێت، ساڵانە بەپێی پێوەری زانستی […]

The post زانكۆی سلێمانی یەكەمی هەرێم و سێیەمی عێراقە appeared first on SNN.