SNN مەحمود مەشهەدانی بە تەمەنترین ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: پۆستی سەرۆككۆماری عێراق مافی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەو مافی هیچ حزبێكی تر نیە بەتایبەت پارتی. لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی فورات نیوز، مەحمود مەشهەدانی، عێراق سەبارەت بەپۆستی سەرۆككۆمار رایگەیاند: سەرۆككۆماری عێراق مافی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەو مافی هیچ حزبێكی تر نییە بەتایبەت پارتی، چونكە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكی حكومەت و جێگری پەرلەمانیان هەیە. مەشهەدانی راشیگەیاند: سەرۆكی پارتی كێشەی تایبەتی لەگەڵ دكتۆر بەرهەم ساڵح هەیەو كێشمەكێشمی لە سەر دەكات، بۆیە پێویستە هەموو هەنگاو بنێن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بەحكومەتێك كە شایەنی گەلی عێراق بێت.
The post مەحمود مەشهەدانی “پۆستی سەرۆككۆمار مافی یەكێتیە” appeared first on SNN.