SNN ئەمریکا هۆشداری دەداتە ڕوسیا کە ئەگەر ئۆکرانیا داگیربکات ئەوا ئەو بۆریە غازە دادەخات کە بڕیارە غازی ڕوسیا بۆ رۆژئاوای ئەوروپا بگوازێتەوە. نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای وڵاتەکەی ئەوەی خستەڕوو: “دەمەوێت زۆر ڕاشکاوانە قسە بکەم، ئەگەر ڕوسیا بە شێوەیەک لە شێوەکان ئۆکرانیا داگیربکات ئەوا بۆری غازی نۆرد ستریم 2 ناکەوێتەکار”. ئەمریکا لای خۆیەوە تاوتوێی ئەم بابەتەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەڵمانیا کردووە، ئانالینا بایربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش لە وتارێکیدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی جەختی لەوەکردەوە کە لە ئەگەری داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕوسیاوە سزایەکی قورس بەسەر ڕوسیا دەسەپێنن و پرسی بۆری غازی نۆرد ستریم 2 لەناو سزاکاندا دەبێت، بەڵام […]
The post ئەمریکا بە “بۆری غاز” هەڕەشە لە ڕوسیا دەکات appeared first on SNN.