نوێترين پێشهاتی دۆخی ئۆکرانيا

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-29 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند: له‌وانه‌یه‌ روسیا مانگی شوبات ئۆكراینا داگیر بكات، دەشڵێت “ئەگەر روسيا هێرشی لەوجۆرە بکات بەرپەرچی دەدەينەوە”. کەناڵیBBCی بەڕيتانی بڵاوی كرده‌وه‌ ئه‌میلی هۆرنی وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، رایگه‌یاندووه:‌ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌ میانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكراینا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌: “ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ روسیا مانگی داهاتوو ئۆكراینا داگیر بكات، ئێمه‌یش چه‌ند مانگێكه‌ هۆشداری ده‌ده‌ین له‌وه‌”. هەروەها، به‌پێی هه‌واڵێكی کەناڵی CNNی ئەمريکی گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئۆكراینا رایگه‌یاندووه‌: زێلێنسكی به‌ بایدنی وتووە سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی روسیا مه‌ترسیداره‌ به‌ڵام نادیاره‌ جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێرش ئه‌نجام بدرێت. كۆشكی سپی-يش له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر […]

The post نوێترين پێشهاتی دۆخی ئۆکرانيا appeared first on SNN.