SNN وڵاتی کوەیت وەک یەکەم وڵاتی دوای هێرشە مووشەکییەکانی سەر فرۆکەخانەی دوێنی بەغدا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ وڵاتی عێراق راگرت لە ڕاگەیەنراوێكی هێلی ئاسمانیی كوەیت كە درەنگانێكی بڵاویكردەوە “دەمانەوێت ئاگاداربن كە گەشتەكان بۆ كۆماری عێراق بە شێوەیەكی كاتی ڕاگیراون دوای هاتنی زانیاری و. ڕاسپاردە لە بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەوانیی كوەیتی، ئەوەش بەهۆی دۆخی ئێستای كۆماری عێراق، هەروەها كە لە دواین زانیار و بڕیارەكان ئاگاداردەكرێنەوە.” بەرەبەیانی دوێنێ هەینی، بە شەش موشەكی جۆری كاتیۆشا هێرشكرایە سەر فڕۆكەخانەی بەغدا كە سەربازگەی ڤیكتۆریای ئەمریكییەكانی لێیە، یەكێك لە موشەكەكان ڕاستەوخۆ بەر فڕۆكەیەكی سكرابكراو كەوت، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.
The post کوەیت سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق راگرت appeared first on SNN.