SNN قائیمقامیه‌تی سلێمانی ڕایگەیاند: ئه‌و گۆشته‌ی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشرێت شیاوی خواردن نییه و هۆشیاری به دوكانی گۆشت فرۆشه‌كان له هه‌بونی گۆشتی بێمۆر و قیمه‌كراو ده‌دات ده‌ڵێت “شوێنه‌كه رووبه‌ڕووی داخستن ده‌كرێته‌وه”. شۆڕش كه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگه‌یاند: به‌هۆی سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به شێوه‌یه‌كی نایاسایی و فرۆشتنی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، لیژنه‌كه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆ و شه‌قامی كانی با_ی شاری سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایش و پۆلیسی فریاكه‌وتن (104)ـی سلێمانی ده‌ستییان به‌سه‌ر چوار ئاژه‌ڵی سهربڕدراودا گرتوه. وتیشی، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕرێن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه نه‌كراوه، شوێنی سه‌ربڕین و فرۆشتن گۆشته‌كه‌ش مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری تێدا نییه، بۆیه شیاوی […]
The post “بۆ تەندروستی خۆتان ئەو گۆشتانە مەکڕن کە لەسەر شەقام و کۆڵانەکان هەیە” appeared first on SNN.