جێگای سەرسوڕمانە ناوماڵی كورد تێكبدەیت و بچیت ناوماڵی شیعە یەكبخەی

دوایین نوێکردنەوە 2022-01-31 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN-عەلی حەمە سەعید ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات ناكرێت ناوماڵی كورد پەرتەوازە و لێكترازاوبێت بەڵام لە خەمی ڕێكخستنەوەی ناوماڵی شیعەدا بیت، بۆیە ئەوەی پارتی پێی هەڵدەستێت جێگای سەرسوڕمانە و دەبوو لەبری ئەوەی لەخەمی یەكخستنی ناوماڵی شیعەدابێت ناوماڵی كوردی تێكنەدایە. ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەركردایەیتی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەكاتێكدا ناوماڵی خۆمان پەرت و بڵاوبێت چۆن دەتوانین ناوماڵی خەڵكانی دیكە رێكبخەینەوە، بۆیە ئەوەی ئەمرۆ (مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتی پێی هەستا جێگای سەرسوڕمانە، چونكە پارتی بووەتە هۆكار بۆتێكدانی ناوماڵی كورد، بەڵام لە لایەكی دیكەوە لەخەمی ڕێكخستنەوەی ناوماڵی شیعەكاندایە. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر كورد یەكدەنگ و یەكهەڵوێست نەبێت ناتوانین داوای […]

The post جێگای سەرسوڕمانە ناوماڵی كورد تێكبدەیت و بچیت ناوماڵی شیعە یەكبخەی appeared first on SNN.