خەڵك هێزەكانی سووپای حكوومەتی سووریا لە سنووری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان جووڵەی هێزێكی ئەمریكاییان ئاستەنگ كرد. لەكاتێكدا هێزێكی ئەمریكایی خوازیاری چوونە نێو گوندی خربەت عەمووی سەر بە شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای كوردستان بوون، بەڵام لەلایەن هێزەكانی سووپای بەشار ئەسەدەوە ئاستەنگ كران. بەپێی سەرچاوە ئەمنییەكان هێزكەی ئەسەد لە رێگای دەسڕێژی بە ئاسماندا چوونی هێزە ئەمریكاییەكەیان بۆ نێو گوندەكە ئاستەنگكردووە. تا ئێستا هیچ لایەنێك بە فەڕمی روونكردنەوەی لەبارەی ئەم رووداوە بڵاونەكردووەتەوە. هەرچەندە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر، رۆژئاوای كوردستان بەڕێوەدەبات، بەڵام بەشێك لە هێزەكانی حكوومەتی سووریا لە چەند پێگەیەكدا ماون.
The post لە قامیشلۆ سووپای ئەسەد هێزێكی ئەمریكاییان ئاستەنگ كرد appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.